هێدی شه‌قڵاوه پۆست ١٥/١٠/٢٠٠٩
فۆتۆ : ئازا عبدالله
رێكه‌وتی 15-10-2009 كاتژمێر 12:30 به‌به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبيری و ڕاگه‌ياندنی وه‌زاره‌تی ژينگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه و ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ميوانان و مامۆستايان وقوتابیانی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده يی له گۆڕپانی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆماوه‌ی چه‌ند ساتێك وه‌ك ڕێزلێنان له ڕۆژی ده‌ست شوشتنی جيهانی به پێوه وه‌ستان و سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێكرد .
دواتر به‌رێز مامۆستا زیاد به‌ڕیوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده‌یی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و دوابه‌دوای ئه‌ویش مامۆستا فارس به‌ڕیوه‌به‌ری په‌روه‌رده ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد ، پاشان شه‌رمین خان به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووته‌یكی پێشكه‌شكرد ، پاشان هه‌نگاوه‌كانی دروستی ده‌ست شوشتن له‌لایه‌ن قوتابی (فردۆس تۆما) بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرایه‌وه ، دواتریش چه‌ند ڕێنماییه‌كی ته‌ندروستی ده‌ست شوشتن له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان پێشكه‌ش به قوتبیان و خوێندكاران كرا و پاشانیش دروستی ده‌ست شوشتن له‌لایه‌ن قوتابیان و ئاماده‌بووان به‌شێوه‌یه‌كی پراكتێكی ئه‌نجامدرا و كۆتاییان به مه‌راسیمه‌كه هێنا.




