رێكه‌وتی 27-10-2009 سێشه‌ممه كاتژمێر 9،30 سه‌رله‌به‌یانی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاران و ماممۆستایانی وه‌رزشی سنووری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه وانه‌یه‌كی مه‌شقی وه‌رزشی نموونه‌یی له‌لایه‌ن مامۆستا (ده‌وه‌ن كامران ) مامۆستای وه‌رزشی ئاماده‌یی شه‌قڵاوه‌ی نموونه‌یی بۆ قوتابیانی هه‌ردوو قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی شه‌قڵاوه‌ی نموونه‌یی و ئاماده‌یی ده‌نگاره‌ی كوڕان له‌هۆڵی وه‌رزشی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌رێوه‌چوو، سه‌ره‌تا وانه‌یه‌كی مه‌شقی كرداری وه‌رزشی به‌رێوه‌چوو بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ك ده‌رباره‌ی تۆپی باله پاشانیش له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایانی وه‌رزشی وانه‌كه تاوتوێكرا به‌تێبینی و ڕاو بۆچوون و سه‌رنجه‌كانیان ، جێ ی ئاماژه پێدانیشه ئه‌م وانه نموونه‌ییانه سودێكی زۆری به مامۆستایان و قوتابیانی ئاماده‌بوو به‌خشی ( وه‌ك چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كاتی وانه‌كه و ووتنه‌وه‌ی وانه به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست دوور له هه‌ڵه‌و به‌فیڕۆدانی كات .به‌م شێوه‌یه‌ش وانه مه‌شقییه نموونه‌ییه‌كه بووه جێ ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان .

















