له ڕێ‌و ڕه‌سمێكدا به‌به‌شداری كه‌س و كار‌و دايك و باوكی په‌پوله‌كانی هه‌رسێ باخچه‌ی ساوايانی شه‌قلاوه به‌شی چالاكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه ئاهه‌نگيكی به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی چه‌سپاندنی مافه‌كانی منداڵ له هۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌يی به‌ڕێوه‌برد ، له‌ئاهه‌نگه‌كه دوای چه‌ند گۆرانی و دابه‌ش كردنی شيرينی خه‌لات به‌سه‌ر په‌پوله‌كانی هه‌رسێ باخچه‌كانی ساوايانی ناو شه‌قڵاوه دابه‌ش كران ، جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ساڵانه به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه ئاهه‌نگی خنجيلانه بۆ منداڵانی سه‌رجه‌م باخچه‌كانی ساوايان ساز ده‌كات و خه‌ڵات و شيرينيان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كات .







