رێكه‌وتی ٢١-١١-٢٠٠٩ سه‌رله‌به‌يانی رۆژی شه‌ممه ، كاتژمێر ٨،٣٠ ی سه ر‌له به‌يانی ده‌سته‌يه‌ك له مامۆستايانی بنه‌رِه‌تی شه‌قلاَوه‌ی نموونه‌يی سه‌ر به كۆمه‌لَگه‌كه‌مان به‌ڕێكه‌وتن بۆ قوتابخانه‌ی چرۆی نموونه‌يی له‌شاری كۆيه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی زانستی (مامۆستايان) ، بۆ زياتر به‌ره‌و پيَشبردنی ئاستی خويَندن له قوتابخانه نموونه‌ييه‌كان وسوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی وانه وتنه‌وه له‌سه‌ر سيسته‌می نوێ ی خوێندن ، سه‌ره‌تا له‌لايه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رايه‌تی قوتابخانه‌كه پێشوازيان لێكرا و به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه به‌خێرهاتنی لێ‌كردن و خۆشحاڵ بوو به سه‌ردانه‌كه ، دواتر يه‌كه‌يه‌كه‌ی مامۆستايان به‌يه‌كتر ئاشنا بوون و به‌ره‌و وانه وتنه‌وه به‌ڕێكه‌وتن و چه‌ندين ڕاو بۆ چوون و سه‌رنجيان گۆڕييه‌وه ، دواتر له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی بنه‌رِه‌تی شه‌قڵاوه‌ی نموونه‌يی (صلاح طيب عمر ) وێنه‌يه‌كی شه‌قڵاوه‌ی پێشكه‌شكردن كه وه‌ك يادگارييه‌ك له‌لايان بمێنێت ،پاشانيش چه‌ند وێنه‌يه‌كيان گرت له‌گه‌ڵ يه‌كتردا، دواتر كۆتايی به گه‌شته زانستيه كه‌هات ، جێ ی ئاماژه پێدانه ئه‌م گه‌شته زانستيانه سودێكی زۆری هه‌يه بۆ ئاشنا بوون به چۆنييه‌تی وانه وتنه‌وه بۆ مامۆستايان .














