رێكه‌وتی چوار شه‌ممه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئاماده‌يی و ده‌سته‌يه‌ك له مامۆستايان و قوتابيان ، پێشبڕكييه‌كی زانستی بۆ قوتابيانی پۆلی ده‌يه‌م و يانزه‌هه‌می زانستی سازدرا له وانه‌كانی زينده‌زانی و فيزياو كيميا ، بۆ زياتر به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی زانستی قوتابيان له وانه زانستيه‌كان ،جێ ی ئاماژه پێدانه پێشبڕكييه‌كه به‌شێوه‌ی زۆر سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌چوو به بێ هيچ كه‌م وكورييه‌ك ، قوتابيان دابه‌شكرابوون به‌سه‌ر چه‌ند گرۆپێك گروپی هه‌ر پۆلێك بريتبون له ٣ قوتابی و كه ژماره‌ی گروپه‌كان له هه‌ر پۆلێك ٥ گروپ بوو به ئامێری( داتا شۆ) پرسياره‌كان ده‌خرانه روو له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كانيان ، له‌كۆتايی دا پۆلی يانزه‌می زانستی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر پۆلی ده‌يه‌می زانستی پاشانيش خه‌ڵات به‌سه‌ر پۆلی سه‌ركه‌وتوو دابه‌شكرا .




