رێكه‌وتی ١٢-١-٢٠١٠ سێشه‌ممه كاتژمێر ١١،٠٠ ی سه‌رله‌به‌يانی به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده‌يی و ژماره‌يه‌ك له‌سه‌ر په‌رشتياران و مامۆستايانی هه‌ر دوو قوتابخانه‌كانی ئاماده‌يی شه‌قڵاوه‌ی كچان و ئاماده‌يی به‌رده‌قاره‌مانی كچان كۆتايی به‌خولی تۆپی باله‌ی ئاماده‌ييه‌كانی كچانی سنووری به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه هات ، له‌سه‌ره‌تا دا له‌گه‌ڵ فيكه‌ی ناوبژيوان يارييه‌كه ده‌ستی پێكرد له نێوان هه‌ر دوو قوتابخانه‌ی ئاماده‌يی شه‌قڵاوه‌ی كچان و ئاماده‌يی به‌رده‌قاره‌مانی كچان به‌ئاستێكی به‌رزو وه‌رزشوانانه ،له ئه‌نجامدا قوتابخانه‌ی به‌رده‌قاره‌مانی كچان سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر قوتابخانه‌ی ئاماده‌يی شه‌قڵاوه‌ی كچان به دوو گێمی بێ به‌رامبه‌ر ، له كۆتايشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوانی يه‌كه‌م و دووه‌م دابه‌شكرا له‌لايه‌ن ئاماده‌بوان .















