بۆ زياتر به‌ره‌و پێشچوونی رۆڵی مامۆستايان له باخچه‌ی ساوايانی سنووری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه ، رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ١٢-١-٢٠١٠له باخچه‌ی ساوايانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌سه‌ر په‌رشتی مامۆستا (صبيحه صالح قادر ) سه‌رپه‌رشتياری باخچه‌ی ساوايان به‌به‌شداری زياتر له ٣٠ مامۆستای باخچه‌ی ساوايانی سنووری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه خولێكی تايبه‌ت كه تيايدا مه‌شق و راهێنان به مامۆستايانی به‌شدار بوو كرا سه‌باره‌ت به‌شێوازی وانه وتنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ په‌پوله‌كان ، جێ ئاماژه پێدانه مامۆستايان به‌شێوه‌يه‌كی كارا به‌شداريان له خوله‌كه‌دا كردوو سه‌رنج و تێبينيه‌كانيان ئاڵ‌و گۆڕكرد و خوله‌كه‌ش چوار رۆژ ده‌خايه‌نێت .







