رێكه‌وتی ١٩-١-٢٠١٠ سێشه‌ممه كاتژمێر ٨،٣٠ ی به‌يانی قوتابيان و مامۆستايانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌يی شه‌قڵاوه‌ی نموونه‌يی سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی زانستی قوتابيانی پۆلی ده‌يه‌م و يانزه‌هه‌م و دوانزه‌هه‌می زانستی بۆ كۆلێژی ئه‌ندازياری و پزيشكی زانكۆی صلاح الدين ، بۆ زياترهاندان و ئاشنا بوونی قوتبيان و خوێندكارانی قوتابخانه‌كه‌مان به‌كۆلێژه‌كان ، سه‌ره‌تا سه‌ردانی به‌شی كۆلێژی ئه‌ندازياریيان كرد به‌شی بيناسازی ، مامۆستای به‌شه‌كه كورته‌يكی ده‌رباره‌ی به‌شه‌كه باسكرد، دواتر سه‌ردانی به‌شی پرۆگرام سازيانكرد ، پاشانيش سه‌ردانی به‌شی كاره‌بايانكرد ، دواتر كاتژمێر ١١،٣٠ ی سه‌رله‌به‌يانی هه‌مان رۆژ سه‌ردانی كۆلێژی پزيشكی هه‌ولێريانكرد تاقيگه‌ی (تشريح) و( توێكاری ) ، به‌م شێوه‌يه قوتابيان و خوێندكاران چه‌ند تێبينی و سه‌رنجيان ده‌رباره‌ی گه‌شته‌كه نووسی بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی بكه‌ن وه‌ك ڕاپۆرتێك ، دواتريش سه‌ردانی شاری ياری هه‌ولێريانكرد تاكو كاتژمێر ٤ ی ئێواره گه‌شته‌كه به‌رده‌وام بوو و بوه جێ ی خۆشحاڵی هه‌موو لايه‌ك ، جێی ئاماژه پێدانه ئه‌م جۆره گه‌شتانه ساڵانه ئه‌نجام ده‌درێن بۆ زياتر ئاشنا بوونی قوتابيان و خوێندكاران به كۆلێژه‌كان .
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)




