رێكه‌وتی ٢١-١- ٢٠١٠ رۆژی پێنج شه‌ممه كاتژمێر ١٠:٣٠ سه‌رله به‌يانی شاندێكی مامۆستايان و قوتابيانی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هيد فاخير مێرگه‌سۆری كه‌پێك هاتبوو قوتابيانی پۆلی يانزه‌هه‌می ئاماده‌يی هۆبه‌كانی (ب – د)ی قۆناغی ئاماده‌يی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هيد فاخير مێرگه‌سۆری به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی زانستی بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بۆ زياتر ئاشنا بوون به‌ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن و سيسته‌می نوێ ی خوێندن له‌نێوان هه‌ر دوو كۆمه‌ڵگه ، سه‌ره‌تا له لايه‌ن به‌ڕيوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌و مامۆستايان و قوتابيانی كۆمه‌لگه‌كه‌مان پێشوازيان لێكرا ، دواتر قوتابيانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه له‌ته‌ك يه‌كتر به‌ره‌و تاقيگه‌كانی خوێندن به‌ڕێكه‌وتن و ده‌ستيان به خوێندنی وانه‌كانكرد ،له كاتی پشودانيش چه‌ند زانيارييه‌كيان وئاڵوگۆركرد ، دواتر په‌رتوكخانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانیان به‌سه‌ر كرده‌وه و هه‌رقوتابيه‌و په‌رتوكێكی كرده دياری بۆ په‌رتوكخانه‌كه‌مان،له‌ژووی په‌رتووكخانه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له قوتابیان (رێگا عه‌بدول عه‌زیز) و (سۆلین مه‌هدی) قوتابيانی كۆمه‌لگه‌ی شه‌هيد فاخير مێرگه‌سۆری بوێرانه باسیان له‌گرینگی په‌رتووك و كاریگه‌ریه‌كانی به‌سه‌ر ژیان و روونكردنه‌وه‌ی ئاسۆی بیركرد. قسه‌كانیان بوون به هۆی سه‌رسامبوونی ئاماده‌بووان، دواتريش به‌ڕێز مامۆستا زياد محمد به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان سوپاسی قوتابيان و مامۆستايانی كرد بۆ ئه‌و هاوكاريه‌ی قوتابيانی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هيد فاخير مێرگه‌سۆری باسی له‌گرنگی په‌رتوكخانه‌كرد له‌پرۆسه‌ی خوێندن ، دواتر به‌ره‌و باخچه‌ی ساوايان به‌ڕێكه‌وتن و به‌شه‌كانيان به‌سه‌ركرده‌وه و دواتريش به‌شه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانيان به‌سه‌ركرده‌وه و پاشان مامۆستا فه‌يسه‌ل مامۆستای مۆسيقا له‌كۆمه‌ڵگه‌مان له‌ژووی مۆسيقا له‌گه‌ڵ قوتابيان پێشوازی لێ‌كردن به‌چه‌ند ئاوازێكی خۆش ،له‌كۆتايدا قوتابيان و مامۆستايانی كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هيد فاخير مێرگه‌سۆری خۆشحاڵی خۆيان ده‌ربڕی به‌م گه‌شته، جێ ی ئاماژه پيدانه كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده‌يی و كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هيد فاخير مێرگه‌سۆری له‌يه‌ك رۆژ له‌دايك بوينه و ساڵانه ئه‌م گه‌شتانه دووباره ده‌بنه‌وه بۆ زياتر پته‌و بوونی په‌يوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردووكۆمه‌ڵگه
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)




