رۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٠-١٠-٢٠١٠ به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتيارانی كيميا به‌ڕيزان ( شفيق ايليا ) و (سالم فقی ) و ده‌سته‌يه‌ك له مامۆستايانی كيميای سنووری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه وانه‌يه‌كی مه‌شقی نموونه‌يی له‌لايه‌ن مامۆستا (مۆيد مغديد ) مامۆستای كيميا له كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی په‌روه‌رده‌يی به‌ئاماده‌بوونی قوتابيانی پۆلی پێنجه‌می زانستی به‌ڕيوه‌چوو بۆ زياتر ئاشنا بوونی مامۆستايانی كيميا به‌شێوازی وانه ووتنه‌وه و به‌كارهێنانی كه‌ل و په‌ل و تاقيگه‌ی كيميا ، پاش ته‌واو بوونی وانه‌كه‌ش مامۆستايان چه‌ندين ڕاوبۆچونيان سه‌باره‌ت به وانه ووتنه‌وه تاوتوێكرد.




